ئه‌زانی دڵم چه‌ند ته‌نگه گوڵم ؟
گوڵم
گوڵم ئه‌ی ناسکه سه‌وزی ده‌شت و ڕووبار
ئه‌ی پێکه‌نینی خۆره‌تاو
له چرپه‌ی باران و نساری چیا دا
گوڵم من له دڵته‌نگی هه‌ور و با دا ئه‌دوێم و
تۆ حیکایه‌تی ئه‌وین و تاسه‌ی خه‌ونه‌کانی هه‌ورامانت له لایهگوڵم من له دوایین هه‌ناسه‌کانی ئاشقێکی بریندارله گۆرانی وڵاتێکی خه‌مبار ئهخوێنمتۆ هێنده‌ی په‌پووله‌یه‌کی سه‌وزتر له سه‌وزله حه‌زی سه‌ما و ماچی گوڵ دا ئهفڕیگوڵم، گوڵم ئه‌زانی دڵم چه‌ند ته‌نگه ؟ئه‌وه‌نده‌ی که تۆ لێم دووری، من له مه‌رگی ناکاو نزیکم .ئه‌وه‌نده‌ی ژیانی تۆ تامه‌زرۆی هه‌ڵپه‌ڕکێ و ئاواز و خه‌ونی خۆشهمن په‌رۆشی ساتهوهختێکمبزهی تۆ ببێته تابلۆیه‌ک له دیمه‌نه‌کانی به‌هه‌شت ومن نه بم، ماچێکی منداڵانه‌ی پێ بسپێرم, گوڵم .ئای گوڵمئێستا که تۆ هێنده‌ی هه‌موو باڵه‌نده‌یه‌ک وهێنده‌ی هه‌موو کچانی ئاشقی وڵاتی دایکمحهزت له ژیانێکه به قه‌د ژوورێکی پڕ له ڕاز و ئاوازمن چه‌ند دڵره‌ق ئه‌بم ئه‌گه‌ر نه‌تگرمه باوه‌ش وچه‌پکه گوڵێک له ئازادی و ئاواز وخۆزگهی به‌خته‌وه‌ریت پێنه‌به‌خشم گوڵم .گوڵم ئای گوڵمئهزانی دڵم چه‌ند ته‌نگه گوڵم ؟
س. ساعدی
+ نوشته شده در یکشنبه پنجم آذر ۱۳۹۱ ساعت 14:35 توسط رۆژیار
|