وه فایی
غه‌مزه‌ده‌ی خۆتم، نیشانه‌ی تیری موژگانم مه‌که!
عاشقی ڕووتم عه‌زیزم! تیرهبارانم مه‌که!
به‌س دڵم بشکێنه به‌م ئه‌برۆیه بۆ ماچی ده‌مت
مه‌مده به‌ر تیغ و له‌سه‌ر هیچێ له گریانم مه‌که!
سه‌د که‌ڕه‌ت کوژراوی یار بم لێم مه‌پرسه ئه‌ی ته‌بیب!
ده‌ردی یارم خۆشتره، بێهووده ده‌رمانم مه‌که!
په‌نجه‌که‌ی پاکی له‌سه‌ر خوێنی وه‌فایی بۆته گوڵ
ده‌مکوژێ و پێشم ده‌ڵێ: ”ئالووده‌دامانم مه‌که“!

ئاماده کردن/ مادح علی اقدم
+ نوشته شده در شنبه بیست و یکم شهریور ۱۳۸۸ ساعت 2:30 توسط رۆژیار
|