پهشێو
ئەی دایە گیان!
لە یادمە، کە مناڵ بووم،
عاشقی تامی تفت و تاڵ بووم:
گڵم دەخوارد،
قوڕم دەجوی،
تۆش زللەیەکت لێدەدام.
ئەی دایە گیان!
ئێستا گەورەم و مناڵ نیم،
عاشقی تامی تفت و تاڵ نیم،
کەچی ئەگەر ئەمجارەشیان
رێم بکەوێتەوە بێرکۆت
لێشم بدەی،
لێشم حەرام بکەی شیری خۆت،
من بە تەشیەکەی مناڵی دەڕێسمەوە:
دار، بەرد، گڵ، قوڕ...
چیم بێتە رێ دەیلێسمەوە
لە یادمە، کە مناڵ بووم،
عاشقی تامی تفت و تاڵ بووم:
گڵم دەخوارد،
قوڕم دەجوی،
تۆش زللەیەکت لێدەدام.
ئەی دایە گیان!
ئێستا گەورەم و مناڵ نیم،
عاشقی تامی تفت و تاڵ نیم،
کەچی ئەگەر ئەمجارەشیان
رێم بکەوێتەوە بێرکۆت
لێشم بدەی،
لێشم حەرام بکەی شیری خۆت،
من بە تەشیەکەی مناڵی دەڕێسمەوە:
دار، بەرد، گڵ، قوڕ...
چیم بێتە رێ دەیلێسمەوە
+ نوشته شده در پنجشنبه بیستم تیر ۱۳۹۲ ساعت 23:41 توسط رۆژیار
|